ڕۆژی چوارشەمە ۲۲ی سەرماوەز، لە دوای نزیک بە ۱۱ ساڵ زیندان، دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە دۆسییەی حەیبوڵای لوتفی زیندانی سیاسی کوردی خستەوە گەڕ و پێداچونەوە و سزای ئێعدامی داساپاوی ئەو زیندانییەی کەم کردەوە بۆ حەپسی هەتاهەتایی.
حەیبوڵا لەتیفی ۳۶ ساڵان، ساڵی ۱۳۸۶ ی هەتاوی لەلایەن ڕێدارانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا و لە پوشپەڕی ساڵی ۸۷ی هەتاوییدا لە دادگای ئینقلاب و بە بەرپرسایەتی دادوەر «بابایی» بە تۆمەتی محارب واتا دژی خودا و هەوڵ بۆ «تێکدانی هێمنی وئارامی گشتی» و پەیوەندی بە پژاکەوە بە ئێعدام سزا درا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان