بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیەی کە ڕاستەوخۆ لە پارلەمانی وڵاتی تورکیاوە بڵاو کرایەوە و تێیدا پەڕلەمانتاری کورد لە شاری ڕۆحا ولە سەر لیستی پارتی دێمکراتیکی گەلان HDP لە کورتە باسێکدا لە پەڕلەمان باس لە پێکەوژیان و پێکەوە کارکردنی گەلی کورد ــ تورک دەکات و دەڵێت من وەک نوێنەری خەڵکی کوردستان لێرە قسەدەکەم ، بەڵام سەرۆک پاڕلەمان لەو پەڕی بیرو هزری سیاسەتی ئینکارکردن و داگیرکاریدا پرسیارێک لە بایدەمیر دەکات و بە “سەر سوڕمانەوە”دەڵێت :
“کـــوردستان لە کوێدایە ”
عوسمان بایدەمیر زۆر بە دڵنیاییەوە بە هێمای دەست بۆ سەر دڵی و ڕاشکاوانە دەڵێت “کوردستان لە ناو دڵماندایە “.
ئینکاری هەبونی ۲٥ ملیون کورد لە وڵاتی تورکیا لەدوای بەرپابوونی تورکییە نوێوە بەدرێژایی نزیک بە ۱۰۰ ساڵە پەیڕەو دەکرێت و هەر لە ژێر ناوی وڵاتی تورکییە یەک نەتەوەیە و ئەویش تورکە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و سید ڕەزای درسیم و هەڵۆکانی ئاڕاڕات بە سەرکردەیی ئێحسان نوری پاشا سەرکوت کراوە و ئیستاش لەدوای نزیک بە ٤۰ ساڵ شەڕی خوێناوی هێشتا سیستەمی نەتەوەپەرەستی تورک ئینکاری گەل و خاکی کوردستان دەکەن لەو بەشەی کوردستان .
لەدوای سەرکەوتن و تێپەڕاندنی لە سەدا ۱۰ی دەنگەکان بۆ پەڕلەمانی تورکیا ، دەسەڵاتەکەی ئاک پارتی چاوی بەو ڕێژەبەرچاوەی پاڕلەمانتارانی کوردا هەڵنەهات و هاوسەرۆکان و زۆریەک لە پاڕلەمانتاران وسەرۆک شارەوانییەکانی لە بەندیخانە خستوە و دۆسیەی سەیر و سەمەرەی بۆ کردونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان