دابەزینی بەرچاوی هێزی کڕینی بنەماڵەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەو داتا وزانیاریانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆی کردۆتەوە دەری دەخات کە هێزی کڕینی بنەماڵەکانلەڕۆژهەڵاتی کوردستان داەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە. بەکارهێنانی ساڵانەی زۆربەی ماددە خۆراکییەکانی وەکوو نان،برینج، شــیر،گۆشت لەدەساڵی ڕابردوو ۳۰بۆ ۵۰لەسەتدابەزیووە.

تێچووی نان بەلەبەرچاوگرتنی هەڵاوسان(تورم) ۱۶۰لەسەت گران بووە،تێچووی شیر ۳۹لەسەت،نرخی مامناوەندی قەن وشەکر ۴۵لەسەت وگۆشتی سوور وماسی ۱۳لەسەت گران بوون.

لەساڵی ۱۳۸۶وە بۆ ۱۳۹۵بەکارهێنانی ماسی ٤۰لەسەت دابەزیووە وبەکارهێنانی شیریش ۳۰لەسەت دابەزی.
هەنووکە بەکارهێنانی ئەم ماددە خۆراکییە ۵۰لەسەت دابەزیووە.

کەمبوونەوەی بەکارهێنانی شیر و شیرەمەنی کاریگەری نگەتیڤی لەسەر تەندرووستی هاوڵاتیان،بەتایبەت منداڵان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبووە.

لەساڵی ۱۳۹۵ تێچووی مامناوەندی خواردەمەنی بۆهەر تاکێک لەبانترین پلەی پترلە ۱۶هەزارتمەن بووە،هەرتاکەو لەخوارترین پلەی ڕۆژانەی تەنیا ۲۳۰۰تمەن تێچووی خۆراکی داوە.

هەژاری،نەبوونی داهاتی ماڵی،بێکاری، هەڵاواردنی بەربڵاو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،هۆکارگەلێکن کە کاریگەری کەڕۆڵیان هەبووە لە خوانی خۆراکی هاوڵاتیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەم جیاوازییە لەو ڕووەوە سەرچاوە دەگرێ کەدەوڵەت و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ڕوانگەی هەڵاواردن وئەمنییەتی خۆیەوە، هیچکات بودجەی پێویست وتەواوی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەرخان نەکردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان