گواستنەوەی چوار ژنی قۆڵبەست کراوی گوندی جلیزی بۆ بەندیخانەی شاری ئیلام

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چوار ژن لە دەست بەسەر کراوانی ۱٤ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی(۱۳۹۶ی هەتاوی) کە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆسەر گوندی “جلیزی” سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر کرابون رادەستی بەندیخانەی شاری ئیلام دەکرێن.

بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری ئەم پەلامار ودەسبەسەر کردنی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کەخەڵکی گوندی (جلیزی ژوروو )لەسەر مەزراکەیان سەرقاڵی کاربوون کەهەرلەوکاتەدا سازمانی “اتکا” کەناوەندێکی سەربە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە وبەبیانووی ئەوەی کەئەو زەوییانە مڵکی “اتکا”یە ،بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەرژنانی جوتیاران وبەلێدان وگازی فرمێسک ڕێژە کۆمەڵێک کەس بریندار وپاشان دەسبەسەر دەکرێن وڕەوانەی نەخۆشخانەی “دێلۆڕان”دەکرێن.

شایانی باسە کەسازمانی “اتکا” لەوگوندە پترلە ۴هەزار هێکتاری مەزرای هاوڵاتیانی داگیرکردووە وتەنیا ۱۰۰۰هێکتار بۆخەڵکەکە ماوەتەوە کەئەو سازمانە دەیهەوێ دەسبەسەر ئەو ۱۰۰۰هێکتارەیشدا بگرێت.

نوی کۆمەڵێک لەو دەسبەسەرکراوانەی کەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتووە و ٤کەسیان ژن.ن ،بەم شێوەی خوارەوەیە:
۱ــ تەرفایە جلیزی
۲ـــ حەسەنە جلیزی
۳ــ حەمیدە سەرحی جلیزی
٤ـــ حەمیدە چەعباوی
۵ــجاسم جلیزی وهاوژینەکەی
۶ــ سەید شەبیب ئەلحایی
۷ـــ نوعە جلیزی
۸ـــ ئەبوعەباس جلیزی
۹ـــزوغەیرجلیزی
۱۰ـــ سەباح جلیزی
۱۱ـــ سەیدسەباهی

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: