کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی سەرماوە لاقەکانی لە دەستدا

بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە: چەند ڕۆژ لەمەوبەر کۆڵبەرێکی شنۆیی بە ناسنامەی (خدر تابناک)، خەڵکی گوندی سینگانی سەر بە شاری شنۆ لە کێوە سنوورییەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرماوە لاقەکانی لە دەستدا و دەستیشی زیانی جیدی پێ گەیشتووە کە تا ئێستاش لە نەخۆشخانەکانی شاری شنۆ لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

ئەم ڕووداوە کاتێک پێش هاتووە کە ناوبراو بە مەبەستی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارەوە ویستوویەتی بچێتە ئەمبەری سنوور و لە کاتی پەڕینەوە ڕێگای لێ ون بووە لە کێوەکانی شاری شنۆ ماوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان