لێدان وسوکایەتی بەکۆڵبەران لەلایەن هێزە سنووریەکانی ئێرانەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو (۱٤ی سەرماوەزی ۱۳۹۶) گرووپێک لەکۆڵبەران لەکاتێکدا کە هیچ چەشنە بارێکیان پێنەبوو لەکاتی گەڕانەوە لەناوچەی سنووری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە بۆماوەی چەند کاتژمێر دەسبەسەر وکەوتنە بەر لێدان وبێ ڕێزی وسوکایەتی.

کۆڵبەرێکی کورد لەشاری سەردەشت بە تۆری مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندوە:” ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ۱٤ی سەرماوەز ،لەناوچەی سنووری “دەشتی کەپران”ی سەربەشاری سەردەشت کاروانێک لەکۆڵبەران کە نەیان توانیبوو بار وەچنگ بێنن وبەدەستی بەتاڵ ولەکاتی گەڕانەوە لەلایەن هێزە سنووریەکانەوە دەسبەسەر ولێدان وسوکایەتیان پێکرا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لەدرێژەدا کوتی،” بەداخەوە بەهۆی ئەو مۆڵەت ودەسەڵاتەی کە دەوڵەت بە هێزە سنوورییەکانی داوە لەهەمبەر هەڵسووکەوت لەگەڵ کۆڵبەران هەرجارەو شێوازوئاکارێکی قیزەون لەگەڵ کۆڵبەران دەنوێنن وزۆرجار پاش دەسبەراگرتنی بارەکەشیان،کۆڵبەران ڕووت دەکەنەوە ووبەپێی پەتی ناچاریان دەکەن بگەڕێنەوە بۆ گوندە سنوورییەکان.”

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان