بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەوڕۆ چوارشەممە ۱٤ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ی هەتاوی دوو کرێکار لەگوندی مەڵکەندی پولدەشت بەهۆی پڕوکانەوە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی کوتەی سلێمان بایرامی سەرپەرشتیاری هەنگی سنووری پولدەشت: ئەم دوو کرێکارە بەهۆی دووکەڵی سوتانی دارەوە پڕوکاون وگیانیان لەدەست داوە، هەروەها لەدرژەدا کوتی تەرمی ئەم کەسانە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر گوازراونەتەوە بۆ پزیشکی یاسایی.
جێگەی باسە کە: مردن لەنێو کرێکاران بەهۆی نەبوونی پاراستنی کاری ونەبوونی کەرەستە وپێداویستی گونجاوی کارییەوە بەردەوام یەکێک لە زۆرتر وبەرچاوترین شێوەکانی مردنە وڕووداوی کاری لەنێو کرێکارانی ئێران وبەتایبەت کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان