بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانی سیاسی کورد “شاکر باقی” خەڵکی شاری” وان” ی باکووری کوردستان،لە۲۰ی ڕەشەمەی ساڵی۱۳۸۶ی هەتاوی لەڕێگەی ســـنە ـــ مەریوان،لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سنە دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی هواڵەکە، لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە زەبری چەک لەسەری دەدەن وناوبراو لەهۆش دەچێ وپاشان دەگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری ســنە.
ئەم زیندانییە سیاسیە پاش چەندد مانگ لێپرسینەوە ولێکۆڵینەوە لەگرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات وسپای پاسدارانی ئێران لە شارەکانی سنەو کرماشان لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی ئێران لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حەسەن ابایی بەتۆمەتی ئەندامەتی لەپارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پەژاک) ۳۰ساڵ زیندانی ودوورخرانەوە بۆ زیندانی کاشمەر لەپارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی بەسەردا سەپێنرا.
جێی بیرهێنانەوەیە ناوبراو چەنددین نەخۆشی گرانی لەگەڵدایە، تەنیا جارێک لەڕێکەوتی ۱۷ی خەرمانانی ۱۳۹۵ ۆنەشتەرگەری فتق(Hernia)دەبرێتە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان ولەو دەمەوە پاش داواکاری زۆر ،ڕێگەی چونەدەرەوە بۆ چارەسەری وتەنانەت پشووی پێ نەدراوە وماوەی ۱۰ساڵە بێ پشوو وئیزنی چاوپێکەوتن لەزینداندا ماوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان