بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بۆجارێکى تر ده‌ڤه‌رى سیده‌کان و برادۆست له لایه‌ن تۆپخانه‌کانى تورکیاوه به چڕیى تۆپبارانکرا و ٢٣ تۆپی هاویشتە ناوچەکە و زیانێکى زۆرى مادیشى پێگەیاند.
ناوەندی هەواڵی رۆژنیوز لە راپۆرتێک دا ئاماژە دەکات بەو تۆپبارانی و دەنوسێت:له کاتژمێر ١٢:٣٠ى خوله‌کى شه‌وى ڕابردووه‌وه تا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ به به‌رده‌وامى تۆپخانه‌کانى تورکیا تۆپبارانى ناوچه‌کانى (شانشا، کانیه ڕه‌ش، چیابه‌ن) له سنورى به‌رمێزه سه‌ر به شاره‌دێى سیده‌کان بۆردومانکردووه.
جێگای ئاماژەیە، به‌م تۆپبارانەوە له ئەم ساڵ‌دا ئه‌وه ٢٥ هە‌مین جاره ئه‌م سنوره بۆردومان ده‌کرێت له‌لایه‌ن تۆپخانه و فڕۆکه‌کانى تورکیا و ئێران.
بەهۆی ئەو بۆردومان و تۆپبارانانەوە لە ئەمساڵدا ڕووبه‌رێکى زۆر له ڕه‌ز و باخى هاوڵاتیان سوتاون و خانووى هاوڵاتیه‌کیش به ته‌واوى وێرانبووه و هەروەها ژنێک برینداربوو، گەنجێکیش شەهیدبوو.
شاره‌دێى سیده‌کان سه‌ر به شارۆچکه‌ى سۆرانى پارێزگاى هه‌ولێره و که‌وتۆته سێگۆشه‌ى سنورى ده‌ستکردى باشور و ڕۆژهه‌ڵات و باکورى کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان