بەپێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ دووشەممە ۱۳ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی(۱۳۹٦ی هەتاوی) لە سنوری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین سێ کەس گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
پێناسەی ئەم کەسانە بەم جۆرەیە: کەسێک بە ناوی عەلی عەسکەر مەلیک خەتایی «حزب ئەڵا» و دایک «شاه زەینەب تاراج» تەمەن ٥٥ ساڵ و پوری ناوبراو «ڕوقیە تاراج» تەمەن ٥٠ ساڵ لە ئەنجامی تەقینەوەکە گیانیان لە دەست دەدەن.
جێگای ئاماژەیە؛ لە سەرەتاکانی ئەمساڵەوە تاکو ئێستە ۷ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوەو ٤۰ شارۆمەندی و فەرمانبەری دەزگای پاکژی کەرەوەی گۆڕەپانەکانی مین رێژ کراو بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان