بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: مەترسی پاراستنی قوتابخانەکانی شارەکانی پارێزگای ورمێ بەهۆی ئاڕوختەیی و کۆن بوونی ناوەند وقوتابخانەکانی فێرکاری هەڕەشە لەگیانی قوتابیان دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ۳۰لەسەتی قوتابخانەکانی ئەم پارێزگایە ئاڕوختەیە وپاراستنی گونجاوی نییە کەشاری خۆی زۆرترین قوتابخانەی کۆن وئاڕۆختەی هەیە ولەدیکەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرناوەند وقوتابخانەی فێرکاری کە بەهۆی تێکڕوخاوییەوە بۆ کەڵک لێوەرگرتن نابن ،ئاوەڵان وبوون بەمەترسی وهەڕەشەی گران بۆ قوتابیان وبەتایبەت کاتی هاتنەئارای ڕووداوی سرووشتی.
سەرەڕای هەبوونی ئەم هەڕەشانە و هەبوونی زانیاری تەوای بەرپرسان لەمەڕ هەبوونی ئەم قوتابخانانە، بەڵام بەردەوام خۆیان لەنوێژەن وچاک کردنەوەی ئەم قوتابخانانە دەبوێرن وهیچ چەشنە دەسپێشخەرییەکی گونجاوی بۆناکەن وکەمتەرخەمی دەنوێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان