بەپێی زانیاری گیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ئەنجامی دەسترێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “زەنجان” کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی”هیوا”بە توندی بریندار دەبێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەرگری دەکرێت لە چارەسەر کردنی برینەکانی ناوبراو لەشاری زەنجان بۆیە لە هەلومەرجێکی خراپدا دەگەیەندرێتە شاری سنە و لە وشارە دەخرێتە ژێر چاوەدێری پزیشگی.
هەروەها لە سەر سنوری ماکۆ بە دەستپێکی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبڕواری ۱۲ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی(۱۳۹٦ی هەتاوی) کۆڵبەرێکی کورد بەناوی “نەورۆز بادپا” بە توندی بریندار دەبێت و ئێستە لەژێر چاوەدێری پزشکیدایە ، ئەم کۆڵبەرە لە گوندی “باڵوڵ” بریندار دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان