بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: پاش دەرکردنی ۱۵۰ کرێکاری شارەوانی مەریوان بە بێ وەرگرتنی حەق دەستی دواکەوتویان. پێنج شەممە ۹ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی بەرێوبەرایەتی شارەوانی شاری مەریوان لە دانیشتنێکی رۆژنامەوانیدا لەسەر دەرکردنی کرێکارانی شارەوانی رایگەیاندووە؛ لەم رۆژانەدا بە هۆی دستپێێکرنی وەرزی سەرمای ساڵ و بە هۆی دابەزینی رێژەی گەرمی کەشوهەوا، زۆرێک لە بەشەکانی شارەوانی وەک بەشی سەوزەوانی و جوانکاری نێو شار و بیناسازی بە شێوەی کردەوەیی داخراون، بەو هۆیەشەوە بێکار بونی ئەوکەسانەی لەوبەشانەدان زۆر ئاسایی و سروشتییە.
جێگای ئاماژەیە؛ سەرەڕای زەحمەتی کرێکاران، حەق دەستی دواکەوتوی هەشت مانگی پێشویان پێ نەدراوە و بەشێوازێک کە لەم بوارەدا، رێژەی قەرزی هەمو کرێکاران و فەرمانبەرانی “دەزگایی، حەجمی، کاتی دیاری کراو، بەڵێنداری، فەرمی ” بڕی ۱۵ میلیارد تمەنە.
نەبونی ئەمنیەتی پیشەیی و نەدانی حەق دەستی دواکەوتوی کرێکاران و نەبونی ژێرپەرچ خستنی بیمەی کرێکاری و زۆر گرفتی تر کێشەگەلێکن کە بەرۆکی کرێکارانی شارەکانی رۆژهەڵاتی گرتوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان