بەرگری لە بەڕێوە چونی رێوڕەسمی یادکردنی عەلی ئەشرەف دەروێشیان لە لایەن دەزگای کولتوری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ هەینی ۱۰ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی دەزگای کولتووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رێگری کرا لە بەڕێوە چونی رێورەسمی یادکردنی لێکۆڵەر و نوسەری کورد «عەلی ئەشرەفی دەروێشیان» لە هۆڵی پاسارگادی شارۆچکەی رۆژئاوای تاران.

دەروێشیان لە رۆژی ۴ی خەزەڵوەری ۲۷۱۷ی کوردی بەهۆی نەخۆشی سینگ لە تەمەنی ۷۶ ساڵیدا لە شاری کەرەج گیانی لە دەست دا.

عەلی ئەشرەف دەروێشیان لە گەورە نوسەرانی بەناوبانگی کورد لە ئێراندایەو بەجێماوەی پڕبایەخی زۆری لێ بەجێماوە کە بڕی سی کتێبی چاپکراوی بە زمانی فارسی هەیە بە ناوەرۆکی خزمەت بە زمان و کلتوری کوردی کە دەتوانین کتێبگەلی «ئەفسانی گەلانی ئێران» و «چیرۆکی نوێ و گەرم» و «چیرۆک و مەتەڵەکانی کورد» ناوببەین کتێبی ئەفسانەی گەلانی ئێران لە ۱۹ لاپەڕەداو بەهاوکاری «رەزا خەندان» کۆکراوەتەوە کە لە بەناوبانگترین کتێبەکانی دەروێشیانە.

کتێبەکانی دەروێشیان لە بواری جیهانیدا بە ئاوازەن و بە زمانگەلی؛ کوردی، عەرەبی، فینلاندی، ئینگلیزی وفەڕەنسی و زۆرێک لە زمانەکانی تر بڵاو بونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان