بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چالاکی مەدەنی کوردی بە ناوی «زاگرۆس مورادی» دانیشتوی شاری سنە پتر لە حەوتویەک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراوە، سەرەڕای بەدواچونی بنەماڵەی ناوبراو بەڵام هیچ وڵامێک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بنەماڵەی ندراوەتەوە و لە شوێنی دەست بەسەر کردن وباری ژیان و تەندروستی زاگرۆس مورادی هیچ هەواڵێک لەبەردەست نییە.
جێگای ئاماژەیە؛ گوشار و تۆقاندنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بوون دەکات و بەو هۆیەوە تا ئێستا چەندین چالاکی سیاسی و مەدەنی لەو شارە دەست بەسەر کراون، ئەمە لەکاتێکایە کە زۆربەی ئەم چالاکانە بە هۆی کۆ کردنەوە و ناردنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەی کرماشان دەست بەسەر کراون.
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بێدەنگ کردنی چالاکانی کورد لە رۆژهەڵات هەمو کات لەبەرانبەریان توندوو تیژی نواندووە و بە همو شێوەیەک هەوڵی بێدەنگ کردنی چالاکانی کوردی لەرۆژهەڵاتی کوردستانی داوە بۆ پێش بردنی سیاسەتەکانی خۆی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


