بێ هیوایی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران

دوایی تێپەر بوونی زیاتر لە 40ساڵ لە هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران خزمەت گۆزارییە سەرەکییەکانی ئاو ئاوەرۆ و رێگاوبان و قوتابخانە بووەتە هیواێکی بەدینەهاتوو. خەلکی شارو شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئیستاکەش لە دۆخێکی نالەباردا ژیان دەکەن و کەمترین خزمەتگوزاری بۆ رۆژھەڵاتی کوردستان کراوە،
بە پێی زانیاریەکانی  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دانیشتوانی گەڕەکی موسکی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی کە بە دەیان جار سەردانی شارەوانی مەریوانیان کرد و داوایان لە بەرپرسانی شارەوانی کرد کە کوچەو کۆڵانەکانیان بۆ سەرراست بکەن،بەڵام بەرپرسانی شارەوانی راشکاوانە رایانگەیاند کە بە هۆی نەبونی پارە ناتوانین هیچ کارێک بکەین و دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ناچار بوون بە پارەی خۆیان کۆڵانەکانیان کۆنکرێت بکەن.
بێ هیوایی و بێ باوەڕی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتوەتە ئاستێک کە لە بۆمەلەرزەکەی کرماشانیشدا خەلک ئامادە نەبوون هاوکارییەکانی خۆیان رادەستی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان