بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی هەینی ۳ی سەرماوەز ۱۳۹۶ی هەتاوی لە شاری دێولانی سەربە پارێزگای سنە ژنێکی تەمەن بیست و یەک ساڵان بە بەناوی «ئەمیرەجەهانگیری» بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ئەم راپۆرتە ناوبراو ماوێکی کورتە کە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و بە هۆی زەخت و گوشاری بنەماڵەییەوە دەستی داوە بە خۆکوژی.
ئەمیرەجەهانگیری خەڵکی شاری سنەیەو ماوەی یەک مانگە لەگەڵ کەسێک بەناوی «ئەرسەلان تازاوایی» خەڵکی دێولان، ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.
جێگای ئاماژەیە بە هۆی نەبونی رێکخراوەگەلێکی مەدەنی بۆ پارێزگاری و داڵدەدانی ئەو ژنانە کە لەژێر گوشاردان و نەبونی یەکسانی ئابوری و کۆمەڵایەتی، ژیانی ژنان بەردەوام لە مەترسیدایە و ئەبێتە هۆی ئەوەی کە روبکەنە کردەوەی خۆکوژی، کێشەگەلێک وەک داخراوبونی بنەماڵە، دەست درێژی، ئازاری جنسی، بەزۆر بەشودان، دڵپیسی، هاوسەرگیری دوبارە و زاڵ بونی کلتوری پیاوسالاری دەبێتە هۆکاری سەرەکی ئەم جورە روداوانەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان