۲۵ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ توندووتیژی دژ بە ژنان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم ڕۆژەدا کەبە مەەستی بەرنگاربوونە لەگەڵ توندوتیژی دژبە ژنان لەلایەن کۆی گشتی ڕێخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەساڵی ۱۹۹۹ی زایینی دیاری کراوە ولەڕۆژهەڵاتی کوردستان بارانبەرە لەگەڵ چوار یان پێنجەمی سەرماوەز بۆ بیرهێنانەوەی ئەم توندوتیژیانە وبەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەم توندوتیژیانە لەجیهان بە هاودڵییەکی گشتگیر وتەرکێز لەسەر ناسین وسڕینەوەی ئەم توندوتیژیانە هەڵبژێردراوە.
لەکوردستان توندوتیژییەکی بەربڵاو لەسۆنگەگەلی جیاوارەوە دژبە ژنان ومنداڵانی کچ لەدەسپێکی لەدایک بوونەوە دەست پێدەکات.ئەم توندوتیژیانە قەوارە وبێچمی فێزیایی ودەروونی هەیە ویاسای دژە ژنی ئایینی وکەلتوور پیاوسالارەکان هۆکاری درێژەپێدانی ڕۆژانەی ئەم توندوتیژیانەیە.
ڕەهەندەکانی ئەم توندوتیژیانە لە تڕاژیدیای کوشتن وخۆکوژیگەلی ڕوولە زێدەتربوونەوە بگرە تا بازرگانی پێکردن و دەسدرێژی تا توندوتیژی بنەماڵەیی لەقەوارەیی توندوتیژیگەلی فیزیایی(جەستەیی، لێدان) وسوکایەتی دەروونی ونەفسی، سەکوتی سێکسوالیتەی ژنان،… بەربڵاوە.
لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاساگەلی دژە ژن وگەشەپێدانی کەلتووری پێمل بوونی ژنان لەبەرانبەر پیاوان(مێرد وباوک)، ئێرادەی ژنانی لەناو بردووە وتەنانت ڕێگری لەچوونەدەرەوە وسەفەری ژنان بەبێ ئیزنی پیاوان کردووە وهۆکاری توندوتیژیەکانی خوڵقاندووە.
هەروەها نەبوونی یاسای پشتیوانی لێکردنی ژنان بۆخۆی هۆکاری درێژەی توندوتیژییە فیزیایەکانە لەبنەماڵە.گوشاری ئابووری لەکۆمەڵگا وزۆربوونی بێکاری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە هۆکاری کەڵک وەرگرتن لەژنان چەشنی کۆیلەی جنسی لە ناوچە هەژار و کەنار نشینەکان وئەو خەسارانەی بەرژنان ومنداڵانی کچ کەوتوون لەلایەن پیاوانەوە کارەساتگەلێکە کە شاردنەوە وقەدەغەکردنی لەکەلتووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا بووە بەهۆی هەڵکشانی توندوتیژی قورسی فیزیایی ودەروونی لەسەر ژنان.
تابۆبوون وبێدەنگی کۆمەڵگا وبنەماڵەیش هۆکاری گرانتربوون ودرێژەپێدانی ئەم توندوتیژیانە.لەلایەکەوە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ چەشنە بەرپرسایەتییەک لەهەمبەر ژناندا لەئەستۆ ناگرێ وئەمەیش بۆخۆی هۆکاری پەرەپێدانی ئەم نوندوتیژیانەیە.
لەباشووری کوردستانیش کوشتنی ژنان بەشێوەی بەرچاو هەر حەتوو نێوان یەک بۆ ۵ کوژراو لەهەواڵەکان پیشاندەری ئەوپەڕی توندوتیژی کۆمەڵگایە دژبە ژنان.
ژنان ئیرادە ومافی هەڵبژاردنیان نییە وهەر هەڵبژاردنێکی ئازادی ژنان، دەبێتە هۆی کوشتنیان لەلایەن پیاوانەوە.
دەوڵەتیش تائێستە لەمەڕ کەمکردنەوەی ئەم کوشتنانە ودابەزینی کەلتووری خێڵەکی ،کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی۱۳۹۶وە هەواڵی کوشتنی ۳۲ ژنی( لەبەرانبەر ۲۸ڕووداوی خۆکوژی پیاو)و ۱۴ ڕووداوی کوشتنی ژنان(لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەوە)لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،تۆمار وپشتڕاست کردۆتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــــــــــتان


