هاووڵاتییەكی نەغەدەیی لە مەراغە لە سێدارەدرا

KMMk:

رۆژی شەممە ۱۴ گوڵانی ۲۷۱۹ کوردی، شاهین سەمەدی تەمەن ۳۴ ساڵ خەڵكی شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لە گرتوخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەراغە لەسێدارەدرا.

ناوبراو لە ساڵی ۲۷۱۵ بە تۆمەتی كوشتنی حامید رەزایی پور سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕابوەوە و لە گرتوخانەی شاری مەراغە بەندكرابوو.

بەگوێرەی راپۆرتەكانی ناوەندی ئاماری كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لەسەرەتای ساڵی زایینیەوە تا ئێستا ۱۴ هاووڵاتی كورد بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارەدراون.

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان