دەسبەسەری خوێندکارێکی کورد لەکرماشان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
Kmmk: دوابەدوای ناڕەزاییەکانی ئەم دوایانە ڕۆژی ۲۵ی بەفرانباری ئەمساڵ، هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڕەکی شارۆچکەی مامۆستایانی کرماشان بەهێرش کردنەسەر ماڵی خوێندکارێک بەناونیشانی”عومران پیرمورادی” ودەسبەسەریان کرد و گواستیانەوە بۆشوێنێکی نادیار.

بەکوتەی کەس وکاری ناوبراو؛ ” بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەلایەن سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بێ وڵام ماوەتەوە وپاش تێپەڕینی چەندد ڕۆژ ،عومران پیرمورادی لە پێوەنددییەکی تلەفوونی کورت کەلەگەڵ بنەماڵەکەی گرتوویەتی باسی لەدەسبەسەری وڕاگیرانی خۆی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە کردووە.”

ئەم سەرچاوەیە لەدرێژەدا دەڵێ ؛ “پێنج شەممە ۱۲ی ڕێبەندان ئەم خوێندکارە کوردە گوازراوەتەوە بۆ دادگا و بارمتەیەکی گرانیان بۆ دیاری کردووە کەبەهۆی دەستکورتی بنەماڵەکەی لەدانانی ئەو بارمتەیە، ناوبراو هەنووکە لەقەرەنتینەی زیندانی دێزەڵ ئاوای کرماشان ڕاگیراوە.”

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان