کچی تەمەن ۱۷ ساڵان لە لایەن براکەیەوە کووژرا

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە باشووری کوردستانەوە گەیشتونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کچێکی تەمەن ۱۷ ساڵان بە ناوی دڵشاد لە لایەن براکەیەوە دەکووژرێ.

کووژرانی ئەو کچە لە کاتێک دابووە کە ناوبراو بە تەنیا لە ماڵەوە بووە، براکەی دەچێتەوە ماڵ و بە کۆڵتی کەمەری تەقەی لێ دەکات و لە ئاکام دا دڵشادی ۱۷ ساڵان گیانی لەدەست دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەدواداچوونەوە بۆ رووداوەکە دەکات، بەڵام هیچ زانیاریەک لە مەر چۆنیەتی و هۆکارەکانی کووژرانی دلشاد دەست نەکەوتوە.

دڵشاد خەڵکی سلێمانیە و تەمەنی ۱۷ ساڵانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ ئاشکرا بوونی زیاتری ئەو رووداوە دڵتەزێنە پێوەندی بە چەندین چالاکی مەدەنی دەکات کە زانیاری تەواو لە سەر رووداوەکە ، بەڵام هیچ کام لە راگەیاندنەکان باسی ئەو کارەساتەیان نەکردووە و ناوەندگەلی حکومەتیش لە باشووری کوردستان هیچ بەدواچوونێکیان نەکردوە.

کووژرانی ژنان، کارەساتێکە کە رۆژانە لە کوردستان قوربانی دەگرێ، کووشتنی ژنان بە بیانۆی نامووس، کارەساتێکە کە زۆربەی قوربانیانی ژنان بۆ ئەو بابەتە دەگەرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە ناوەندگەلی بەرپرسیار لە باشووری کوردستان دەکا، کە لێکۆڵینەوە لەو کارەساتە بکات و ڕێگە چاری یاسایی لە هەمبەر بکووژانی دڵشاد بگرێتە بەر. هەروەها ناوەندە راگەیاندنەکان، ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن و هەوڵ بدەن تێگەیشتنی کۆمەڵگا ببەنە سەر و زۆڵم و ناعەدالەتیەی دەرحەق بە ژنان کە بەشی سەرەکی کۆمەڵگان بەجێ بێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان