ڕۆژهەڵاتی کوردستان ـ کرماشان /گەنجێکی تر لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk:

غوڵام ڕەزا موحەمەدی گەنج و لاوی شاری کرماشان کە لە ۱۲ی بەفرانباری ۱۳۹٦دا بە بیانوی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەشدار ببو ئەمڕۆ1ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦ ی هەتاوی تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

ئیتلاعاتی شاری کرماشان کە ئەو گەنجەی لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتوە ، ڕایگەیاندوە بەهۆی ئەوەی مادەی مۆڕفینی پێنەگەیشتوە جەڵدەلێداوە .

ئەمە مانای ئەوە دەدات کە غوڵامڕەزا ئالودە بە مادەهۆشبەرەکان بوە . لە ئەنجامی لێکوڵینەوەکان دەریخستوە کە غوڵامڕەزا موحەمەدی تەنانەت جگەرەشی نەدەکێشا .

کۆماری ئیسلامی بۆ تۆقاندنی گەلی ئێران و ناڕازیان ،زۆرترین گوشاری خستوتەسەر ئەو گەنجانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەم دوایانەدا دەسبەسەری کردوون و تا ئێستە تەرمی چەندین کەسی ڕادەستی بنەماڵەکانیان کردۆتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان