هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستیان بەسەر شتومەکی هاوڵاتیانی کورد دا گرت

بە پێی هەواڵی کومەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ سێ شەممە ۹ی خەزەڵوەر هێزەکانی یگان امداد لە مەیدانی (ئاناهیتا)ی شاری کرماشان، پێش بە ترۆمبیلێکی جۆری پراید دەگرن و بە بەکار هێنانی ئامێری پێشگیری رای دەگرن و ترۆمبیلەکە دەبەنە پارکینگ و کاسبکارەیش دەدرێتە مەحکەمە.

هەروەها؛ لە هەڵمەتێکی تردا لە لایەن هێزەکانی پازگەی”کوزران” ەوە ترۆمبیلێکی جۆری (پژۆ۴۰۵) دەکەنە ئامانج و رای دەگرن وشتوومەکی کاسبکارەکە دەست بە سەردا دەگرن و کاسبکارەکە دەدەن بە مەحکەمە.

لەم هەڵمەتانەدا دەست گیراوە بە سەربڕی ۳۳۰ ملیۆن ریاڵ لە شتومەکی شارۆمەندانی کاسبکاری کورد و چوار کەس لەو کاسبکارانە روبەڕوی مەحکەمە بونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان