کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: له‌ماوەی چه‌ند شه‌وی ڕابردوو ده‌یان کۆڵبه‌ری کورد له سنووری شاری سه‌رده‌شت به ده‌ست هێزه‌کانی سنووری ده‌ست به‌سه‌رکران و پاش ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی باره‌که‌یان له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ڕووتکرانه‌وه و بێپێڵاو بهرهلایان کردن وکۆڵبهرێکیش به ده‌سڕێژی ڕاسته‌وخۆ بریندار کراوه.
له سه‌رده‌شت کۆڵبه‌رێک به تۆریی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگه‌یاند: یەکەم ڕووداو لە شه‌وی ٢٢ ڕه‌زبه‌ر ٦ کۆڵبه‌ری کوردی خه‌ڵکی مهاباد له ناوچه‌ی سنووری دۆڵه‌بی شاری سه‌رده‌شت (پاسگای) سنووری ده‌شت که‌پران گرووپێ له کۆڵبه‌رانی کردۆته ئامانجی ده‌سرێژی ڕاسته‌وخۆ و دوای بریندارکردنی کوڵبهرێکی کوردی مهابادی به نێوی کامەران ئه‌وانی دیکه‌یان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه و دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باره‌کانیان ڕووتیانکردونهتهوه و له چیاکان بەڕهلایان کردوون.”
ئه‌و کۆڵبه‌ره له دڕێژه‌ی قسه‌کانی دا کوتی: هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو ٢٥ ی ڕه‌زبه‌ریش نێزیک بە ٣٠ کۆڵبه‌ر هه‌ر له‌و ناوچه سنوورییه ئه‌و جاره‌یان به ده‌ست هێزه‌کانی هه‌نگی سنووری بۆ ماوه‌ی چه‌ندو کاتژمێرێک ده‌سبه‌سه‌ر کران و باره‌که‌یان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
ئه‌و هێزانه وێڕای بێڕێزی کردن به‌و کۆڵبه‌رانه ڕووتیانکردنهوه و ناچاریان کردن له‌و ناوچه سنوورییه دوور بکه‌ونه‌وه.
به پێی ئامارەکانی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له ساڵی ٢٠١٦ شارستانی سه‌رده‌شت ١٨ کوژراو و بریندار مه‌رگبارترین ناوچه‌ی جوگرافیای کوردستان بۆ کۆڵبه‌ران ئه‌ژمار ده‌کرێ و به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هێزه چەکداریانە که کۆڵبه‌ران ده‌کوژن ناکرێ و سزا نادرێن هه‌ر ساڵ ڕێژەی کوژرانی کوڵبه‌ران ڕوو له زیادبوون ده‌کا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


