ڕوسیا رۆژئاوایی کوردستان و هێزە ئازادیخوازەکان بۆردوومان دەکات

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەواڵی گەیشتوو لە ناوەندی راگەیاندنی رۆژنیوز، هێزەکانی ڕوسیا سەنگەرەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردۆتە ئامانج، هاوکات بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانیش بەردەوامە.

ئەو بۆردومان و هێرشە لە دەوروبەری کۆمپانیای گازی کۆنیکۆ لە دێرەزۆر ئەنجام دراوە و هێزەکانی سوپای ڕوسیا دەستییان کردووە بە تۆپبارانکردنی سەنگەرەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات. هاوکات فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا بۆمبارانی ئەو ناچە دەکەن.

جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی ٢٣ی مانگ کۆمپانیای گازی کۆنیکۆ لەلایەن هێزەکانی پاراستنی رۆژئاوایی کوردستان لە چنگی گروپی تێرۆریستی داعش ڕزگارکرا، ئەو کۆمپانیایە کەوتووەتە باکوری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرەوە.

لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانە کۆمەڵێک لە هێزەکانی رۆژئاوایی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و کۆمەڵێکیش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان