بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،”سابیر شێخ عەبدوڵا” کە لەساڵی ۱۳۹۲ی هەتاوی بەتۆمەتی ئەندامەتی لەیەکێک لەحیزبە کوردییەکان وگەڵاڵە داڕشتن وچاندنی بۆمب لەشاری مەهاباد دەسبەسەر کرابوو، هەنوکەیش بەشێوەی هەڵواسراو وبەبێ هەبوونی پارێزەر خولی زیندانییەکی لەزیندانی “دەریا” لە ورمێ تێدەپەڕێنێ وباوکی ناوبراو پاش چەندد مانگێک بێ ئاگابوون لەدۆخی منداڵەکەی توانیبووی بۆچەندد خولەکێک چاوی پێ بکەوێ.
سابیر خوێندکاری باڵای بواری ئامار لەزانکۆی عەلامە تەباتەبایییە کە لە ڕۆژی ۲٤ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۲ لەکاتێکدا بۆ پشووی نەورۆز گەڕابوویەوە مەهاباد لەلایەن هێزە جل مەدەنییەکانەوە دەسبەسەر وماوەی ۶مانگ لەدەسبەسەریەکەی لەنادیاری وبێ ئاگابوونی هەرکەس ولایەنێک تێپەڕاند.
لەڕێکەوتی ۱۸ی خاکەلێوەی ۱۳۹٤، لقی جێبەجێ کردنی حوکمەکان لەزیندانی ناوەندی ورمێ بە بانگهێشت کردنی(سابیر شێخ عەبدوڵا،حسێن عوسمانی ودیاکۆ ڕەسوڵزادە) سێ تاوانباری ئەو دۆۆسیەیە دیاری کردنی حوکمی ئێعدامی ئەوان لەلایەن دادوەر ئەحمەد جەوادی کیا بەتۆمەتگەلی محاربە لەڕێی چاندنی بۆمب لەشاری مەهاباد وئەندامەتی لەیەکێک لەحیزبە کوردییەکان پێیان ڕاگەیاندرا وئەمە لەکاتێکدایە سەرەڕای مەحکووم کردنی ئەم کەسانە لەدادگا، تا بە ئێستە بەرپرسانی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ڕاپۆرتێکی تۆکمەیان لەچۆنییەتی ئەو ڕووداوە ڕانەگەیاندووە. جێگەی باسە کەلەڕۆژی ۳۱ی خەرمانانی ۱۳۸۹ ولەکاتی ڕێژە ڕۆیشتنی هێزە چەکدارەکان لەشاری مەهاباد تەقینەوەیەک هاتەئاراوە وبەو هۆیەوە ۱۲ کەس کوژران و۸۰کەسیش بریندار بوون وپاش ڕوودانی ئەم کارەساتە تابەئێستە هیچ لایەنێک بەرپرسایەتی ئەو بۆمب نانەوەی لەئەستۆ نەگرتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


