سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ۱۷ گەلاوێژی ۱۳۹٦ دارستانەکانی شاهۆ لە دەڤەری شاری کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان لێ کەوتەوە .
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ۱۷ گەلاوێژی ۱۳۹٦ دارستانەکانی شاهۆ لە دەڤەری شاری کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گوندەکانی “کاشتر” و”تەنگیسەر” ڕوویداوە و گەلی ئاسایی دەڤەرەکە و ژینگە پارێزان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکە لە هەوڵ و تێکۆشاندان بەڵام تا ئێستا ئەو ئاگرە کۆنتڕۆڵ نکراوە .
جێگای سەرنجە لە ئەمساڵدا بە دەستپێکردنی وەرزی گەرماوە ئاگر کەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوە وئەمە لە حاڵێکدایە کە بە گوتەی زۆربەی هەواڵنێرانی خۆجێیی و خەڵکی ئاسایی ئەم ئاگر کەوتنانەوە بە دەست ئەنقەزە و لە لایەن کەسانی سەر بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت .
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان


