بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،گوندی “عەین دەقین” سەر بە کانتۆنی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکەوە بە گرانی دەبێتە ئامانجی جبەخانەی تورکیا.
پاش ئەوی کاتژمێر ۱۱ پێش لە نیوەڕۆ هێرشی ترۆریستانی سەر بە سوپای تورکیا دژی گوندی “عەین دەقین ” لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل (ی.پ.گ) تێکدەشکێنرێت و پتر لە ۲۰ کەس لە ئەو هێزانەی سەر بە سوپای تورک دەکوژرێن و ئەژمارێکی زۆریش بریندار بوون ، ئەو هێزە ترۆریستیانە ناچار دەبن پاشەکشێ بکەن و پاش تێکشکانی ئەو هێزانە ، تۆپخانەکانی سوپای تورک گوندی عەیندەقین بە گرانی تۆپباران دەکەن و ئەمە لە کاتێکدایە تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر کوژراو و بریندارانی ئەم هێرشە بە دەست نەگیشتوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


