کوشتنی گەنجێکی مەریوانی بە ئەسڵەحە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ بەکوتەی شایەتحاڵەکان،لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دووشەممە۱۹ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی،دەوروبەری ئێوارە گەنجێکی کوردی خەڵکی مەریوان بەناونیشانی “سامان ڕەوشناس” کوژراوە.

بەکوتەی شایەتحاڵەکان،دووکەسی نەناسراو کە سواری موتۆر سیکلێت بوون لەشەقامی تاڵەقانی شاری مەریوان ،بەچەکی ڕاو تەقەیان لەناو براو کردووە وکوشتوویانە،ناوبراو خەڵکی گوندی”وێڵە”ی سەر بە ناوچەی سەرشێوی مەریوانە.

لەدرێژەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کەبکوژانی ئەم گەنجە کەسانی سەربە “دانیال کیاهی”کوڕی حاجی ئەمین کیاهی بوون و تا ئێستە هۆکاری ئەم جینایەتە دەرنەکەوتووە وبەڵام بەگوێرەی باسەکان،کێشە وپرسی بنەماڵەیی وکۆمەڵایەتی لەکوشتنی ئەم گەنجە ڕۆڵیان هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرؤڤی کوردستان