ئاسایشی سلێمانی ڕێگرە لە یادکردنەوەی ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی گیان بەختکراوانی۱۹ی گوڵان

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، دوێنێ ۱٨ی گوڵانی ۱۳۹٦ ی هەتاوی کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە مەبەستی یادی لە سێدارەدانی گیانبەختکراوانی ۱۹ی گوڵانی ۱۳٨۹ ی هەتاوی لە زیندانی ئێڤینی تاران ــ گیانبەختکراوان ، عەلی حەیدەریان ، فەرهاد وەکیلی و شیرین عەلەم هولی و مامۆستا فەرزاد کەمانگەر ــ سەردانی ئاسایشی سلێمانیان کردوە و ئیزن و مۆڵەتی خۆپیشاندانیان وەرگرتوە ، بەڵام بە وتەی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی لە شاری سلێمانی  کاتژمێر ۱ی دوا نیوەڕۆی  ۱۹ی گوڵانی ۹٦ی هەتاوی   لە کاتێکدا کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکانی مەدەنی  بەرەو شوێنی  دیاری کراوی گردبونەوەکە دەڕوێشتین ، ئاگادار کراینەوە کە ئاسایش ڕێگرە لەو یاد کردنەوە و چالاکییە  و ڕێگەیان لە چالاکیەکەمان گرت .

شایانی باسە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەێیکە زۆرە لە باشوری کوردستان نیشتەجێن و چالاکی سەربازییان وەلاناوە و چالاکی سیاسی و مەدەنی دەکەن ، کەچی هەر جارە و بە بیانوێک هەرجارە و ئاسایشی شارێک (سلێمانی و هەولێر)  ڕێگری لە چالاکی و خۆپشاندانی لایەنگرانی ئەحزابی ڕۆژهەڵاتی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن ،هەرچەن

بە پێی یاسا کانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین و خۆپشاندانی هێمنانە ڕێگەپێدراوە بە پێی موڵەت مافی هەر ڕێکخراو وتاکێکە ، کەچی   هێزەکانی ئاسایش لە ژێر کاریگەری لایەنی حیزبیدا  و بە هۆی  بەرژەوەندییە ئابورییەکانەوە لە گەڵ ئێران  ئیزنی خۆپیشاندان و چالاکی سیاسی و مەدەنی بە حیزبەکانی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان نادەن .

ئێمە وەکو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێز لە بنەماکانی دێمکراسی مافی هاووڵاتی و دەربڕینی بیروڕای ئازاد بگرێت و لە چوارچێوەی ئازادییە مەدەنییەکاندا ڕێگە لە چالاکی سیاسی و خۆپیشاندانی چالاکانی سیاسی و مەدنی پارچەکانی تری کوردستان نەگرن .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان