لە شاری هەولێر دەستدرێژی دەکرێتە سەر کچێکی ٦ ساڵانە

لە شاری هەولێر دەستدرێژی دەکرێتە سەر کچێکی ٦ ساڵانە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ. پیاوێکی ۲۷ ساڵە بە نێوی ( ت ) و خەڵکی شاری هەولێر، لەسەر ئەو بابەتە لە لایەن ئاسایشی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و لە لێکۆڵینەوەکان دا دانی بە تاوانەکەی داناوە.
شایانی باسە کە دەستدرێژی کردنە سەر منداڵان، سەرەڕای پێشێل کردنی زەقی مافی مرۆڤ و بە تایبەتی منداڵ، بەشێکە لەکولتووری قێزەونی نێرسالار کە هەتا ئێستاش لەسەر ئاستی جیهانی و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین، لەدژی منداڵان بەڕێوە دەچێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان