بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێ شەممۆ ۱۵ی خاکەلێوە هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەسەر سکاڵای شارەوانی ئەم شارە ،گرووپێک لەچالاکانی ژینگەپارێزیان دەستبەسەر کردکە بەرامبەر بە چاڵ کردنی زبڵەکان وپێش گرتن لە کاولبوونی ژینگە وسرووشتی ئەو ناوچەیە دەستیان دابوویە گردبوونەوەی ناڕەزایی. کە ناونیشانی ۷کەس لەم گیراوانە بەم شێوەیە:
۱ـ حەسەن دڵئەنگیز
۲ـ شەریف باجوور
۳ـ نازار حەقپەرست (گوایە ئازادکراوە)
٤ـ هیوا مەنووچەهری
۵ـ فایەق ڕاوەش
۶ئیدریس ڕاوەند
۷مەزهەر موعینی
جێگەی باسە ئەم دەسبەسەریانە لەکاتێکدایە کە پێشتریش تاقمێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی ئەم شارە دەسبەسەر کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


