بەپێی ڕاپۆرتگەلێگ کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: دوو زیندانی کورد بە تۆمەتی بازرگانی و هاورد وبردی مادەهۆشبەرەکانەوە بۆ جێبەجێکردنی سزای ئێعدام لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان هەناردەی ژورەتاکەکەسییەکان کراون.
موحەمەد کەریم عەزیز پەنا ٤۳ ساڵان کە لە ساڵی ۱۳۹۱ وە بە تۆمەتی بازرگانی و هاوردوبردی مادە هۆشبەرەکانەوە لە ۱۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۲ دا لە دادگای شۆڕشی کرماشاندا بە ئێعدام سزا درا. ناوبراو خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە و پیشەی شۆفێری بوە و پێشتریش لە بەرگرییەکانیدا ئەو تۆمەتانەی وە پاڵی نراوە بەدرۆ و هەڵبەستراوی زانیوە و ژێری نەچوە.
زیندانییەکەی تر کە کوردە، ناوی حەمیدڕەزا ڕێبازە و ۳٥ ساڵ تەمەنیەتی و ساڵی ۱۳٨٥ بە تۆمەتی هەڵگرتن و هاتوچۆ پێکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە ساڵی ۱۳۹۰ دا لە دادگای کرماشاندا بە سزای ئێعدام مەحکووم کراوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو دووکەسە لە ڕۆژی ۱٤ ی ڕێبەنداندا بۆ ێبەجێکردنی سزای ئێعدام هەناردەی ژوری تاکە کەسی کراون و بەڵام بە هۆی کەڕەنەواڵەکانی بەناو دەیەی فەجر ی کۆماری ئیسلامی ئێران سزاکەیان دوا خراوە بەڵام ئەمڕۆ پێنج شەمە جارێکی تر هەناردەی ژورەتاکە کەسییەکان کراون بە مەبەستی جێبەجکردنی سزای ئێعدام.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


