ک.م.م.ک:
لە حەوتووی یەکەمی ڕەشەمێی ٢٧٢٥ی کوردی، شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەرفرە و هەڕەمەکیی هاوڵاتییان لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە. لەم ماوەیەدا، لانیکەم شەش هاوڵاتی بە ناوەکانی نادر ڕابە، عیرفان عەزیزی، سەباح کەریمی، فەرشاد مەهدەوی، جابر سوڵتانیان و محەممەد مەهدی پیردە، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نادر ڕابە، هاوڵاتیی خەڵکی مەلەکشایی لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە لە ناحیەی ڕانییەوە بریندار بووە؛ ئەم دۆخەش نیگەرانییەکی جیددیی لەبارەی تەندروستیی ناوبراوەوە دروست کردووە.
ق.ش


