مەریوان؛ دەسبەسەری ژینۆ کەریمی لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ژینۆ( ڕۆقیە) کەریمی، کچێکی تەمەن ١٨ساڵی خەڵکی مەریوان، نێزیک بە بیست ڕۆژە لە لایەن ڕێخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ناوبراو هەینی ١٧ی گەلاوێژی٢٧٢٥ی کوردی لە مەریوان دەسبەسەر و پاشان بۆ بڕیارگەی شارامفەڕ، گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە سنە ڕاگوازرا. پاش نێزیک بە دوو حەوتوو دەسبەسەری، ژینۆ کەریمی بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ڕێژیم لە مەریوان ڕاگوازراوە.

سەرچاوەکان دەڵێن: ناوبراو لە زەمەنی دەسبەسەری لە بەردەستی ئیتلاعاتی سپا، لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەشێوەی فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *