لە سێدارەدانی ٩ بەندکراو لە سێ بەندیخانەی ڕێژیمی ئیران لە یەک ڕۆژ

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆڕتەکان ، یەک شەممە ١٢ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، نزیک بە ٩ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کەرەج ، دیزڵ ئاوا کرماشان و خۆڕەم ئاوا لە سێدارە دران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، حەوت بەندکراو کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر سزا درابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج لە سێدارە دراون. ناسنامەی شەش کەسیان بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: سەجاد پووردانش خەڵکی تاران ،ڕەزا بەخت ئاوەر خەڵکی کەرەج ،مەیسەم جۆداکی خەڵکی کەرەج، عەلی حسێن پوور خەڵکی کۆهدەشت ،محەمەد گالوسی خەڵکی کرماشان ، فەریبورز حەقی خەڵکی نووراباد و تا ئێستا ناوی حەوتەم بەندکراو ڕانەگەیەندراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەر لەو ڕۆژەدا موسلیم جەلالی لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوا لە کرماشان بە تۆمەتی دزی چەکداری لە سێدارە دراوە. هەروەها سابر عەزیزپوور، تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی هەرسین کە بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر و حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی خۆڕەم ئاوا لەسێدارە درا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی لە ئێران و دامودەزگاکانی قەزایی سەبارەت بەم ئێعدامانە هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمییان نەداوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *