ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ٢٠ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، مەنسوور ڕەحیمی تەمەن ٣٤ ساڵ و کۆڕی عەباس ، خەڵکی مەهاباد لە دوای هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بۆ ماڵی باوکی لە شاری مەهاباد ڕفێندڕا.
شایەنی باسە ناوبراو پێشتر لە ١٩ گۆڵانی ٢٧٢٥ ی کوردی بە هۆی پشتگیری کردن لە جوتیارانی زیان بەرکەوتوو لە بارینی تەرزە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و هەڕەشەی لێ کرا بوو.
دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ڕووی داوە.
هێزە ئەمنیەکان دەستیان گرتووە بە سەر تەواوی کەل و پەلی کارەبایی بنەماڵەکە. لە تۆمەتەکان و هەر وەها شوێنی ڕاگرتنی مەنسوور ڕەحیمی هەتا نووسینی ئەم هەواڵە هێچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ف.ن


