کرماشان؛ دەسبەسەری ١١٥ هاوڵاتی و هاوڵاتییەکی ئەورووپی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە درێژەی ڕووداوەکانی ئەم دواییانە ئێران، بەرپرسانی قەزایی هەواڵی دەسبەسەری ١١٥کەسیان لە پارێزگای کرماشان ڕاگەیاندووە. بەپێی کوتەی حەمیدڕەزا کەریمی دادستێنی گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە کرماشان، ئەم کەسانە بە تۆمەتگەلی وەکوو پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بەدواداچوونیان بۆکراوە. هەروەها هاوڵاتییەکی ئەورووپیش بە شیمانە سیخوڕی دەسبەسەر و دۆسیەی قەزایی بۆ چێکراوە.

بەپێی کوتەی لێدوانی کەریمی، ٥٤ کەس لە دەسبەسەرکراوان بەدانانی بارمتە ئازاد کراون و دۆسیەی قەزایی بۆ دیکەی کەسەکان لەسەر داوای بەرپرسانی باڵای قەزایی لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدایە.

ئەم ڕووداوانە لە دۆخێکدا هاتوونەتە ئاراوە کە کەشی ئەمنیی ناوخۆیی دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرایل بۆسەر ناوەندە چەکداری و ئیتلاعاتییەکانی ئێران، تووشی گرژی و ئاڵۆزی بەرفرەی بەخۆیەوە بینیووە و تەرکێزی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوە ناوخۆییەکان لە کاتێکدا هەڵکشاوە کە پرسیارگەلی سەبارەت بە پێکهاتەی بەرگری وڵاتی لە بەرانبەر هێرشە دەرەکییەکان بێ وڵام هێشتۆتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *