سنە؛ دەستبەسەر کردنی مامۆستا لۆقمان ئەمینی پێش نوێژی مزگەوتی (چووار یار نەبی)

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دوو شەممە ١ گوڵان ٢٧٢٥ی کوردی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە مامۆستایانی ئایینی کورد و پێش نوێژی مزگەوتی چووار یار نەبی لە سنە لە دوای بەشداری لە دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان دەستبەسەر کرا.

مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە مامۆستایانی مەکتەبی علوم دینی یە کە پێشتر لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر و دواتر بە زیندانی و تەبعید سزا درا بوو. لە گەل ئەوەشدا ئیمڕۆ دووبارە بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی بانگهێشت و دواتر دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *