دێهدەشت؛ هەڵکشانی ژمارەی خۆپیشاندەرانی دژ بە حکومەت

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ناڕەزایەتییەکانی شاری دێهدەشت لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە لەگەڵ سەرکوتی توند و دەستبەسەرکردنی شارۆمەندان لەلایان هێزە نیزامی و ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بووە، ژمارەی گیراوەکان بۆ ٢٠ هاووڵاتی زیادی کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ٩ لەو هاووڵاتییە پشتڕاست کراوەتەوە کە بریتین لە: ئاتەفە تاهێرنیا، حسێن پەریسای، عەلیرەزا پەریسای، حەمید پەریسای، ئەمیر حسێن جەعفەری، کامڕان بووزاری، جابر فروغی، پووریا بەراتی و ئەحمەد نورمەحەمەدی.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە حەمید و حوسێن و عەلیرەزا پەریسای برای یەکترن.

ئە.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *