دوو بەندکراو لەزیندانی سەڵماس ئێعدام کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ڕۆژی ۳ی ڕەزبەر دووبەندکراوی کورد بەناوەکانی بەختیار خالیدی خەڵکی شاری سەڵماس وشقرش میرزاپوور خەڵکی شاری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزیندانی سەڵماس ئێعدام کران.هەروەها هاتووە کە هەردوو زیندانییەکە بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان ئێعدام کراون.

جێگەی باسە کە ۷۰کەس لەنوێنەرانی پەڕلەمانی شۆرای ئیسلامی ئێران، گەڵاڵەیەکیان لەژێرناوی (سڕینەوەی ئێعدام لەسزادانەکانی مادە هۆشبەرەۆان) واژۆ کردووە ،کەلەئەگەری پەسندکردنیدا، سزای ئێعدام ،تەنیا  ئەو قاچاخچییانە دەگرێتەوە کەبە شێوەی چەکداری دەستیان دابێتە بازرگانی وڕاگواستنی مادە هۆشبەرەکان.

زۆربەی لێکۆڵەرانی سیاسی ومەدەنی لەوباوەڕەدان کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم گەڵاڵەیان بۆبێدەنگ کردنی دامەزراوە مافی مرۆییەکان لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە.

چاودێران لەو بڕوایەدان لەدەزگای قەزایی وڕێخراوی  زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرینەی ئەو بەندکراوانەی وابەتۆمەتیکانی مادە هۆشبەرەکان ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە لەچەندد مانگی داهاتوودا  لەسێدارە دەدەن ولەم نێوەندەدا زیندانیانی ڕۆژهەڵای کوردستان پتر لەمەترسی ئەم دەسپێشخەرییەی ڕێخراوی زیندانەکانی ئێراندا دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان