سنە؛ میکایل مینبەری بە٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی میکایل مینبەری خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابە حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە بە ٦ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

جێی سەرنجە، ناوبراو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتت پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و ئەندامەتی لە گرووپێکی دژی دەسەڵات بە٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە. بەپێی حوکمەکە ناوبراو مافی چوونەدەر لە وڵاتی نییە و دەبێ تا کۆتایی ماوەی هەڵپەسێردراو هەر چوار مانگ جارێک خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە بناسێنێ.

شیاوی باسە، ناوبراو ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و لە ٢٢ی خەرمانانی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *