سنە، ناڕوونی چارەنووسی ئازاد حاجیمیرزایی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات

ک.م.م.ک:

ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک بەناوی ئازاد حاجیمیرزایی خەڵکی شاری سنە، وێڕای تێپەڕینی پتر لە ٢٠ ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران.

شیاوی باسە، ناوبراو ٢٥ی خەرمانانی ئەمساڵ لە ساڵوەگەڕی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو.

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو لەماوەی زەمەنی دەستبەسەری تەنیا جارێک توانیویە لەگەڵ بنەماڵەکەی پێوەندی بگرێ و هیچ زانیارییەکیش لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *