ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدوڵڵا هەمزە، تەمەن ٤٧ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی (شۆرشی)حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە عەبدوڵڵا حەمزە لە ناوەڕاستی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە گوازرایەوە.
ع – ر


