بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەگوێرەی هەواڵنێری khrn لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو هێزە سنوورییەکانی شاری ماکۆ لەناوچەی سنووری (گوندی خولخولە) دەسڕێژیان کردە سەر ئوتومبیلێکی نەفەرهەڵگر وهەرسێ کەس دانیشتووی ناو تڕۆمبێلەکە گیانیان لەدەست دا.
ئەم سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە «خالس ئەیازی، هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی (ئاغ گوڵ) سەربەشاری ماکۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە شۆفیربووە لەگەڵ دوو هاوڵاتی ئەفغانی کە بەهیوای چوون بۆ ئەورووپا بوون لەلایەن ئەو هێزانەوە کوژراون. ناوی ئەو دووکەسە ئەفغانییە هێشتا ئاشکرا نەکراوە وتەرمەکەیان لە پزیشکی یاسایی شاری ماکۆ ڕاگیراوە.»
لە ناوچەکانی سنووری ماکۆ، خۆی، سەڵماس و ورمێ ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هوڵاتیانی ووڵاتانیی ئاسیایی کە بەهیوای گەیشتن بەئەورووپاو لە ڕێڕەوی تورکیاوە تێدەپەڕن لەلایەن هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەدەکوژرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


