شیوا عاملیڕاد مامۆستای پەروەردە لەسەر کارەکەی دەرکرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شیوا عاملیڕاد، مامۆستای پەروەردە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان بە ئەزموونی ١٨ ساڵ وانەوتنەوە، لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری حکوومەتی ئێرانەوە لە مەریوان لە کارەکەی دەرکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی ئەمساڵ، ڕێکەوتی جێبەجێکردنی حوکمی وەدەرنانی بێ بنەبەڕی شیوا عاملیڕاد ڕاگەیەندراوە.

شیوا عاملیڕاد، ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان، نوێنەری پێشووی کانوونی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان لە شۆرای هاوئاهەنگی پێکهاتە پیشەییە فەرهەنگییەکانی ئێران و هەروەها لە یەکەم ژنانی چالاک و کاریگەر لە بزوتنەوەی پیشەیی مامۆستایان بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *