ئازادکردنی کاتی ٢ هاووڵاتی لە بەندیخانەی کامێران و لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناسنامەی “دانا قوربانی” به دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە کامێران ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ٢١ی جۆزەردانی ئەمساڵدا بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا بوو.

لە هەمان کاتدا، ڕۆژی پێنجشەممە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گوندی مەلقەرنی سەقز، بە ناسنامەی “میلاد فازڵپوور” بە دانانی بارمتەی٧٠٠ ملیۆنی، بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە (سنندج) ئازاد کرا

لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، ئەم هاوڵاتییە ڕێگەی پێنەدراوە چاوی بە پارێزەر بکەوێت و لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *