دەستبەسەرکردنی سێ چالاکوانی ژینگەپارێزی کامیرانی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە


ک.م.م.ک:


بەگوێرەی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەمە ۳۰ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، سێ چالاکوانی ژینگەپارێزی کامێرانی بە ناوەکانی موحسێن دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابری کە بە مەبەستی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵ کردنی ئاگر-ی تۆپبارانی سوپای پاسداران، ڕۆیشتبوون چیای کۆساڵان،لەلایەن ئەو هێزەوە دەستبەسەر کران.
بەپێ هەواڵەکە، ئەم سێ چاڵاکوانە گوازرایەنەوە بۆ گرتووخانەی شارامفەر-ی ئیتلاعاتی سوپا لە شاری سنە.
شایانی باسە کە، موحسیێن دادگەر و سەعید دادگەر برای یەکن
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *