بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە ناوچە سنوورییەکان

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی وەدەست کەوتوون، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە سەربازییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی هەنگەژاڵە، سەر بە شاری بانە دووکۆلبەر، بە ناوەکانی ئیدریس ئەمینی و کۆلبەرێکی دیکە کە ناسنامەکەی نادیارە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بە تەقەی ڕاستەوخۆیان کردوونەتە ئامانج و برینداریان کردوون.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، دوو کۆڵبه ڕی بریندار بۆ چاره سه ڕی پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانه ی سه لاحەدین ئەیووبی له شاری بانه.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *