ئیلام؛ دووبارە دەستبەسەرکردنەوەی مێهرداد قەیسەربەیگی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەرابلەی ئیلام بەناونیشانی مێهرداد قەیسەربەیگی ٣٤ساڵ تەمەن بۆ جاری دوویەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەپێی هەواڵەکە، دوو برای مێهرداد بەناوەکانی فەرشاد ٤٥ساڵ تەمەن و سادق ٢٥ساڵ تەمەن لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە کوژراون.

شیاوی باسە کە دامەزراوە ئیتلاعاتیی و ئەمنییەکانی ئێران، لە ڕێی دۆسیە و پلانی لە پێشدا داڕژاو مێهردادــیان دەستبەسەر کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *